بِسْمِ اللّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ
ئاپی ئیسلام بە درووشمی (بۆ زیاتر تێڕامان بۆ دینەکەمان) ئامانجی زیاتر ئاشناکردنی تاکی موسوڵمانە بە بابەتە ئاینییەکانی پەیوەست بە دینەکەی. ئاپی ئیسلام پێکهاتووە لە سێ بەشی جیاواز و ئامانجیەتی کە وەک وەشانێکی سەرەتایی تاکی موسوڵمان ئاشنابێت بە هەریەکێک لە م بەشانە کە بریتین لەمانەی خواەوە؛
١.ناوە پیرۆزەکانی خودای گەورە: پێکهاتووە لە (١٠٠) ناوی خودای گەوەرە لەگەڵ واتاکانی بە کوردی. لەگەڵ تایبەتمەندی شێوازی خوێندنەوەی بە زمانی عەرەبی و زمانی کوردی.
٢. مەزهەبە فیقهیەکانی سوننە: پێکهاتووە لە ناساندنی مەزهەب و باسکردنی ٤ مەزهەبی سوننە کە پێکهاتووە لە ژیانی پێشەوایانی مەزهەبی سوننە و بنەمای مەزهەبەکانیان و دانراوەکانیان و ناودارترین کەسایەتیەکانیان و شوێنی بڵاوبونەوەی مەزهەب.لەگەڵ تایبەتمەندی شێوازی خوێندنەوەی بە زمانی کوردی.
٣. زانایانی ئیسلام: پێکهاتووە لە ژیان و کار و داهێنان و دانراوەکانی ٥ زانای ناوداری ئیسلامی. لەگەڵ تایبەتمەندی شێوازی خوێندنەوەی بە زمانی عەرەبی و زمانی کوردی.
---
لە وەشانەکانی داهاتوودا پشت بە خودا بابەتەکان زیاتر دەکەم و هەوڵدەدەم کە بابەتی ئاینی زیاتری بۆ زیاد بکەم بە ڕچاوکردنی پێشنیار و تێبینیەکانی ئێوەی بەڕێز. وسلام علیکم