ده‌رباره‌ی پەلە نیوز
پێناسه
پەلەنیوز، دامەزراوەیەكی میدیایی دیجیتاڵی ئازاد و سەربەخۆیە، بێلایەنانە و پیشەییانە، بەرهەمێكی پوختی میدیایی بە شێوەیەكی پرۆفیشناڵانە و لەڕێگەی میدیای بینراو و بیستراو پێشکەش دەکات.
ستراتیجی کارکردن
پەلە نیوز ناوەڕۆکی بەرهەمەکانی لەسەر هێڵی بەها نیشتمانییەکان و پیرۆزییەکانی کوردستان و دادەڕێژێت و پەرە بە بیری سەربەخۆیی كوردستان دەدات.
پەلەنیوز پره‌نسیبی هاوسه‌نگی و بابه‌تیبوون و به‌رپرسیاریه‌تی له رووماڵ و به‌دواداچوونه رۆژنامه‌وانییه‌كان په‌یڕو ده‌كات و بە گوێره‌ی ستاندارده باوه‌كانی میدیایی و ئیتیكی رۆژنامه‌وانی کار دەكات.
پەلەنیوز ھیچ بەربەستێکی دانەناوە لە بەردەم پرۆسەی گەڕان بە دوای زانیاری و ڕوماڵی هەواڵەکان، بەو مانایەی کوردستان بەشێکە لە جیھانێکی فراوانتر و ئەمەش لە ستراتیژی کارەکانیدا رەنگیداوەتەوە.
پەلەنیوز وه‌ك گەورەترین میدیای دیجیتاڵی كوردی ده‌یه‌وێت زانیاری و به‌رهه‌می نوێش پێشكه‌ش بكات كه تا ئێستا دەزگا میدیایەکانی كوردستان نه‌یاندۆزیوه‌ته‌وه و نه‌یگه‌شتوونه‌تێ. چونكه چه‌نده ژماره‌ی به‌كارهێنه‌رانی به‌رهه‌مه‌كانی پەلەنیوز زۆرتربن، چانسی په‌ره‌پێدان و باشتركردنی به‌رهه‌مه‌كانیشی ڕوو له زیادبوون ده‌كه‌ن. ئه‌ویش له ڕێگه‌ی وه‌رگرتنی ڕێكلامی زۆرتر و دۆزینه‌وه‌ی سپۆنسه‌ر و سه‌رچاوه‌ی داهاتی به‌هێزتر.
بۆ پەلەنیوزیش فه‌لسه‌فه‌ی كاركردن وه‌ك گرووپێك له‌وه‌دایه، كه به‌و هۆیه‌وه زۆرترین گرووپی به‌كارهێنه‌رانی جیاواز سوود له فره‌چه‌شنیی به‌رهه‌مه‌كانی وه‌ربگرن.
جێبەجێکردنی ئەم ستراتیجە بەپێی میکانیزمێک دەبێت کە ستافی پەلەنیوز دایدەڕێژێت و پلانی جێبەجێکردنی بۆ دادەنێت.
بنه‌ماكانی كاركردن
پەلەنیوز لە بەرهەمهێنان و پێشکەشکردنی بەرهەمەکانیدا خۆی بە پابەند دەزانێت بەو بنەما پیشەییانەی بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی هەواڵ و زانیاری لە بەڵگەنامە نێودەوڵەتییەکاندا هاتوون. پاراستنی ئەتەکێتی كاركردنی پیشه‌ییانه مەرجی سەرەکیی هەڵهێنانی هەر هەنگاوێکە لەلایەن پەلەنیوزەوە بۆ ئەنجامدانی پڕۆژەکانی.