زکریا عبدالله
Install Now
زکریا عبدالله
زکریا عبدالله

زکریا عبدالله

زەکەریا عەبدوڵڵا گۆرانی بئژی بە ناو بانگی کورد

Developer: Ztx65
App Size: 15M
Release Date: Jan 22, 2018
Price: Free
4.4
62 Ratings
Size
15M

Screenshots for App

Mobile
زەکەریا عەبدوڵڵا

زەکەریا عەبدوڵڵا گۆرانیبێژێکی بەناوبانگی کوردە، لە ھەولێر لەدایک بووە. لە ‌ساڵی ١٩٩٣ کوچی کرد بۆ سوید و کاری مۆسیقای دەست پێ کرد، ھەر لەوێ دەستی بە ‌ژەنینی کیبۆرد کرد لەگەڵ سترانبێژانی ناوداری کورد، لە ساڵی ١٩٩٨ یەکەم ئالبوومی خوێ بە ناوی تۆ ھاتی بڵاوکردەوە و بوو بە ‌سەکۆیەکی پەڕینەوە ‌بۆ ناو دونیای مۆسیقا و توانی ناوی خۆی لەوێدا دیاری بکات.لە ‌ساڵی ٢٠٠٠ دووەمین ئالبوومی بەناوی بگەڕێوە بڵاو کردەوە، پاشان پەرەی بە ‌کارەکانی دا و بە ‌ھۆی بڵاوکردنەوەی ئاڵبوومی دایە لە ‌ساڵی ٢٠٠١ دا لایەنگری زیاتری پەیدا کرد. ھەر لەوە بە ‌دواوە گەشە سەندن و پێشکەوتنی بەردەوامی ھەبووە ‌تا ئەو رادەیەکە ھەموو کات بە ئاسانی دەیتوانی لایەنگرانی زۆر لە ‌دەوری خۆی کۆ بکاتەوە.لە ‌ساڵی ٢٠٠٢دا ئالبوومی رۆژگاری بڵاو کردەوە ‌و لایەنگرانی بۆ لای خۆی راکێشا. ئەم ئالبوومە تا ئێستا ١.٥ ملیون کۆپی لێ کراوە. ئەم ئالبوومە کە ‌١٤ ستران لە ‌خۆی دەگرێ و ھەروەھا کلیپ و ڤیدیۆی زۆری بۆ سترانەکانی کراوە ‌و لە ‌ھەموو کەناڵە ‌کوردیەکان وەکوو کوردستان تیڤی و کوردسات بڵاو دەکرێنەوە. زەکەریا ئالبوومی "تیلیناز" ی لە ساڵی ٢٠٠٤ بڵاو کردەوە کە سێ ملێون کۆپی لێ بڵاو کرایەوە.تازەترین بەرھەمی زەکەریاش ئالبوومی (گەنجی پیر)ە کە لەگەڵ دەسپێکردنی ساڵی نوێی ٢٠٠٧ بڵاو کرایەوەو تیایدا ھەوڵی داوە لە ھەموو روویەکەوە چ وەک مۆسیقا، چ وەک تەکنیک و تەکستی گۆرانییەکان شێوازێکی تازە و ھەندێک جیاواز لەبەرھەمەکانی پێشووی پێشکەش بکات.وێڕای ھۆنراوەکانی شاڵاو عەلی کە لە ھەموو ئالبوومەکانی زەکەریادا جێ پەنجەی بەرچاو و دیارە، لەم بەرھەمەدا بۆ جاری یەکەم لە کۆی ١٢ گۆرانی؛ نۆ ھۆنراوەی سامی ئەرگۆشی کردووەتە گۆرانی کە ناوی ئالبوومەکە گەنجی پیر و کلیپی گوڵێ دوو لەو ھۆنراوانەن.
Show More
Show Less
More Information about: زکریا عبدالله
Price: Free
Version: 15
Downloads: 10000
Compatibility: Android 4.0 and up
Bundle Id: com.ztx.zakaria
Size: 15M
Last Update: Jan 22, 2018
Content Rating: Everyone
Release Date: Jan 22, 2018
Content Rating: Everyone
Developer: Ztx65


Whatsapp
Vkontakte
Telegram
Reddit
Pinterest
Linkedin
Hide