بەخێر بێن بۆ ئاگۆرا پەرتوک.
ئاگۆرا پەرتوک پلاتفۆڕمێکی چاپی دیجیتاڵی تایبەتە بە کتێبخانەی کوردی و بەردەستە لە سەرتاسەری جیهان. ئاگۆرا پەرتوک تازەترین و پێشکەوتووترین تەکنۆلۆجیای چاپی دیجیتاڵی بەکاردەهێنێت بۆ بەردەستخستنی چاپی دیجیتاڵی. هەندێک لە تایبەتمەندییەکانی ئاگۆرا پەرتوک بریتییە لە:
١- توانای داونلۆدکردن و خوێندنەوە بەبێ هەبوونی هێڵی ئینتەرنێت
٢- گۆڕانکاری لە قەبارەی فۆنت و چۆنیەتی لاپەڕە هەڵدانەوەو چەند تایبەتمەندییەکی تر بەپێی خواست و حەزی بەکارهێنەر
٣- خۆچاککردن و خۆڕێکخستنی تێکست لەگەڵ قەبارەی ئامێرەکان
٤- سوڕان و ڕێکخستنی تێکست لەگەڵ چۆنیەتی گرتنی ئامێر
٥- گەڕان لە نێو کتێب یان لە نێو سەرجەم کتێبخانە
٦- لەبیر نەکردنی شوێنی خوێندنەوە یان دیاریکردنی شوێنی خوێندنەوە
ئەمانەو چەندین تایبەتمەندی تر ئاگۆرا پەرتوک دەکات بەو پلاتفۆڕمەی ناوازەترین ئەزمونی خوێندنەوەی دیجیتاڵی پێشکەش بە خوێنەر بکات لەهەر شوینێکی جیهان بێت.